AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٧ ٢٠:٣١

لە سووریا و عێراق؛

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی بنکەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکایان کردە ئامانج

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی بنکەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکایان کردە ئامانج

گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، بنكه‌ی "قه‌سره‌ك"ی ئه‌مریكییان له‌ سنوری حه‌سه‌كه‌، باره‌گایه‌كی ئیسرائیلیشیان له‌ ناوچه‌ی جۆلان كردۆته‌ ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ درێژه‌ی ڕێبازی ئێمه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، له‌ كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیستی له‌ دژی گه‌له‌كه‌مان له‌ غه‌ززه‌، موجاهیدینی به‌رخۆدانی ئیسلامی له‌ عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی داگیركراوی قه‌سره‌ك له‌ سنوره‌كانی حه‌سه‌كه‌ له‌ سوریا، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به‌رخۆدانی ئیسلامیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانی دوژمن.

گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ چوارچێوه‌ی درێژه‌دان به‌ ڕێبازی ئێمه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاری، پشتیوانیكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌ غه‌ززه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه‌ قه‌واره‌ی قۆرخكار له‌ دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستینی، له‌وانه‌ش منداڵان، ژن و به‌ساڵاچوان ئه‌نجامیان ده‌دات، موجاهیدییه‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلیان به‌چه‌كی گونجاو له‌ جۆلانی داگیركراو كرده‌ ئامانج.

News ID 48606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha